داوای ده‌ركردنی په‌رله‌مانتاران ده‌كرێت.. له‌په‌رله‌مانی كوردستان گرژی دروستبوو

کوردستان

06/01/2021‌ 2343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی كه‌مال ئه‌تروشی وه‌ك وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم گرژیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان دروستبوو.

به‌ر له‌ متمانه‌به‌خشین به‌وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان په‌رله‌مانتاران پرسیاریان ئاڕاسته‌ی وه‌زیری كاندیدكراو كرد، به‌ڵام بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان ناوبراو متمانه‌ی پێدرا، ئه‌وه‌ش گرژیی له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان دروستكرد.

به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران هوتافی "كوا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران"یان ده‌گوته‌وه‌، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش داوای ده‌ركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان ده‌كرد.

بەپەلە