شارپرێس:
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی
ساڵی نوێ‌دا گه‌رمترین ڕووداوی به‌خۆیه‌وه بینی، ڕووداوێك كه ده‌چێته مێژووه‌وه
و به ده‌گمه‌ن ڕوویداوه له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌رۆكێك هه‌بێت باوه‌ش به‌كورسییه‌كه‌یدا
بكات و له‌و پێناوه‌دا، لایه‌نگرانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر یه‌كێك له باڵاترین دامه‌زراوه‌كانی
ئه‌و وڵاته هانبدات.
هه‌رچه‌نده
هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێس ڕه‌نگه له دیوێكدا وا ده‌ربكه‌وێت ئه‌مریكا كه لوتكه‌ی
دیموكراتیه‌تی جیهانه، به‌هۆی تره‌مپه‌وه له قه‌یراندا بێت، به‌ڵام له‌دیوێكی
دیكه‌دا لوتكه‌ی دیموكراتیه‌ته له‌و وڵاته، بابزانین چۆن؟
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه تره‌مپ
هیوای ئه‌وه‌ی هه‌بوو به‌هۆیه‌وه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا
ڕه‌تبكرێته‌وه، له‌ناكاو هه‌موو شتێكی به‌سه‌ر
تره‌مپدا قڵپ کردەوە، ئه‌ویش كاتێك كه پێنس له‌نێو كۆنگرێس وتی "من سوێندم
خواردووه ده‌ستوور جێبه‌جێبكه‌م، بۆیه پێویسته ده‌نگه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
هه‌ژماربكرێت" ئه‌و قسه‌یه‌ی مایك پێنس، دۆناڵد تره‌مپی توڕه و بێهیوا كرد و
وایكرد له‌تویتێكدا تره‌مپ به مایك پێنسی جێگری بڵێت "ترسنۆك."
له‌پاش
هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی لایه‌نگری تره‌مپن،
چوار كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش ده‌ستگیركران، ئه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی
هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێسی ته‌ماشاكردبێت ده‌بینێت پۆلیسه‌كانی نێو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌كیشیان پێیه، ئاماده‌نین به‌ڕووی خۆپیشانده‌راندا بیته‌قێنن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له
پۆلیسه‌كان له ده‌ستی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵدێن.
دیوێكی
دره‌وشاوه‌ی ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا ڕووده‌دات ئه‌وه‌یه، زۆرینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی
ئه‌و وڵاته ئاماده‌نین ملكه‌چی بڕیاره‌كانی تره‌مپ بن، ته‌نانه‌ت دژی ده‌وه‌ستنه‌وه،
بۆنمونه هه‌رسێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، فه‌یسبووك و ئینستاگرام هه‌ژماری تره‌مپیان
بۆ ماوه‌ی 12 تا 24 كاتژمێر سڕكرد ئەم لە کاتێکدایە لە ولاتانی تر هێلێ ئەنتەرنێت
و تۆڕەکانی پەیوەندی لەسەر فەرمانی سەرۆک یان وەزیریک یەن بەرپرسێکی حزبی
ڕادەگیرێت، ئەم کارە ئاشنایە بە هەرێمی کوردستان و زوزو هاوڵاتیانی هەرێم ئەم
دیمەنە دەبینن.
له‌چه‌ند
ڕۆژی ڕابردوودا تره‌مپ له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای زیادكردنی 11 هه‌زار
و 780 ده‌نگی له سكرتێری ویلایه‌تی جۆرجیا كرد، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا
كه به تۆماركراوی بۆ میدیاكان دزه‌ی پێكراوه‌سکرتێری ویلایەتەکە به تره‌مپ ده‌ڵێت
"سه‌رۆك له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆت، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ت جێبه‌جێ ناكه‌م.. بیهێنە
بەرچاوی خۆت لە هەریم ئەگەر سەرۆک داوایەکی وا بخاتە بەردەم سەرۆکی کۆمسیۆن یان
پاریزگاری شارەکان چێ رودەدات و چۆن جیبەجێ دەکرێت؟.
دوای
گرژییه‌كانی شه‌وی چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كاریگه‌ری كۆشكی سپی ده‌ستیان
له‌كاركێشایه‌وه، پاڵنه‌ری سه‌رجه‌میشیان یه‌ك شته: ئه‌وه‌ی تره‌مپ كردی
نایاسایی بوو.
له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ده‌یان كاری
نایاسایی له‌لایه‌ن به‌شێك له‌به‌رپرسانی حكومییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، هیچ كه‌سێك
نه‌ك ده‌ستله‌كارنه‌كێشایه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارن به پێشێلكاریی و
كاری نایاسایی پۆستی نوێیان پێده‌درێت.
ئه‌مریكا
له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور، چین، ئێران و ڕووسیا دوژمنایه‌تی هه‌یه، هیچكام له‌و
وڵاتانه له‌سزای ئه‌مریكا تێپه‌ڕ نه‌بوون، به‌ڵام له خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی
چوارشه‌ممه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌و گرژییانه‌ی دروستبوون، هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مریكی باسی
له‌وه‌نه‌كرد، گرژییه‌كان ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌پشته.