شارپرێس:
سه‌ربارى دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كه مانگى شه‌شى ئه‌مساڵه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت‌و دواده‌كه‌وێت، شارپرێس چه‌ند زانیاریه‌كى گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق شه‌شى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵى وه‌ك واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌ستنیشانكردوه، به‌ڵام تائێسَتا قسه‌ى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه هه‌یه‌و كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، كێشه‌یان بۆ دروستده‌كرێت‌و بۆ ئه‌و واده‌یه ئاماده‌نین.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، سه‌ربارى دیاریكردنى سه‌ره‌تاى مانگى شه‌شى ئه‌مساڵ بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام دوو بۆچونى دیكه هاتونه‌ته ئاراوه ئه‌وانیش یه‌كێكیان پێیباشه هه‌ڵبژاردن بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ دوابخرێت‌و یه‌كێكى دیكه‌شیان جه‌ختده‌كاته‌وه، ده‌بێت بكه‌وێته ساڵى داهاتوو.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، تائێستا له‌نێوان ئه‌و دوو بۆچونه‌دا هیچیان یه‌كلانه‌بونه‌ته‌وه، له‌و ڕوه‌شه‌وه د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌نیازه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان له‌شارى به‌غدا كۆبكاته‌وه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه بكرێت‌و واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكرێت‌و كۆمسیۆنیش ده‌ست به‌ئاماده‌كاریه‌كانى خۆى بكات.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكردوه، له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق داوایانكردوه، كۆمسیۆن ڕونكردنه‌وه بدات سه‌باره‌ت به‌گونجاوى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ده‌شڵێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه كۆمسیۆن به‌ئاشكرا وتویه‌تى له‌مپه‌ڕو كێشه‌یان بۆ دروستده‌كرێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى عێراق به‌گشتى به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ژماره‌ی ده‌نگده‌ران گه‌یشتۆته 25 ملیۆن ده‌نگده‌رو دوو ملیۆن هاوڵاتى دیكه‌ش ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار مافى ده‌نگدانیان هه‌یه.
ش.هـ