شارپرێس:
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا "وێندی شیرمان"ی كرده نوێنه‌ری باڵای دانووستان له رێككه‌وتنی ئێران و به جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، داده‌مه‌زرێنێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ویندی شیرمانی بەپلەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی وەک دانوستکاری ئەمریکا بۆ پرسی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستنیشانکردووه.
دوای "ئه‌نتۆنی بلینكن"ی وه‌زیر، شیرمان، دووه‌م كه‌سایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، دیپلۆماتێكی دێرینه، له نێوان ساڵانی 2013-2017 پۆستی بریكاری وه‌زیر بۆ كاروباری سیاسی له ئیداره‌كه‌ی "باراك ئۆباما" به‌ڕێوه‌بردووه.
شیرمان رۆڵێكی گرنگی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی 2015 گێڕاوه، وه‌ك راوێژكاری یه‌كه‌م له گرووپی "ئۆلبرایت ستونبریج" بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، كاری كردووه.