شارپرێس:
هه‌رچه‌نده كابینه‌ی نۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بانگه‌شه‌ی پاشه‌كه‌وتنه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌كابینه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكه‌وتوه، موچه‌ی هه‌ردوو مانگی 11و 12ی 2020ى فه‌رمانبه‌ران پاشكه‌وتده‌كرێت و موچه‌ی ئه‌مجاره موچه‌ی مانگی كانونی دوه‌مه واتە فەرمانبەران موچەى مانگى یەک وەردەگرن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتیشی:"له‌ڕۆژانی داهاتودا وه‌زاره‌تی دارایی به‌فه‌رمی پاشه‌كه‌وتكردنی ئه‌و دوو موچه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
بڕیاروايه ڕۆژی رۆژی یەکشەممە 2021/01/24 موچەی هەریەکە لەوەزارەتەکانی (تەندروستی، پێشمەرگەو دارایی) دابەشبكرێت، به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس، "به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه لیستی موچه‌ی مانگی 1ى 2021 بنێرن نه‌ك مانگی 11ى 2020.