شارپرێس:
وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسى لامه‌ركه‌زى‌و به‌هه‌رێمكردنى سلێمانى ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پارتى‌و حكومه‌تى هه‌رێم بڕوایان به‌لامه‌ركه‌زى هه‌یه، به‌ڵام خاوه‌نى بیرى به‌هه‌رێمكردنى سلێمانى جێگه‌ى به‌زه‌یین".
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، فارس نه‌رۆڵى وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوێستى پارتى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێمكردن‌و لامه‌ركه‌زى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "لاى پارتى پڕۆژه‌ى نا ناوه‌ندى دارایی‌و به‌ڕێوه‌بردن شتێكى نوێ نییه، ته‌نانه‌ت له‌ساڵى 1992وه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى كردوه به‌یاسا كه ماف بدرێته پارێزگاكان، كه‌واته نوێ نییه، ته‌نها ئه‌وه هه‌یه ناوه ناوه گه‌رم ده‌كرێته‌وه، سارد ده‌بێته‌وه گه‌رمى ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكیان كارتى سیاسییه‌و هه‌ندێكیش ئامانجى سیاسى هه‌یه له‌وه‌دا".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ش له‌كارنامه‌ى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه، خودى سه‌رۆكى حكومه‌تیش باسى ئه‌وه‌یكردوه كه ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌بردن بدرێته ئیداره خۆجێیه‌كان".
وته‌بێژه‌كه‌ى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر حزبێكیش ئه‌مه باسده‌كات، نابێت بیكاته كارتى فشار، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و هێزه سیاسییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تیش گفتوگۆى له‌باره‌وه بكات، چونكه ئه‌م هه‌رێمه ته‌نها پارتى‌و یه‌كێتى‌و گۆڕان لێى به‌رپرسیار نین، به‌ڵكو حزبى ئۆپۆزسیۆنیش هه‌یه".
زیاتر له‌و ڕوه‌وه وتى:"ئێستا ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕوانى گۆڕانكارى گه‌وره ده‌كات له‌دواى ده‌ستبه‌كاربونى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا، بۆیه هێزه سیاسییه‌كان پێویسته خۆیان بۆ گۆڕانكاریه‌كان ئاماده‌بكه‌ن‌و خۆیان به‌شتى لابه‌لاوه سه‌رقاڵنه‌كه‌ن، هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێكیش باسى موچه‌و ژیانى خه‌ڵك ده‌كات، نابێت هه‌ریه‌كه‌و له‌ئاوازێك‌و له‌شوێنێكه‌وه باسى ئه‌و پرسه بكات، حكومه‌ت هه‌یه پێویسته له‌وێ باسى ئه‌و بابه‌ته بكرێت".
سه‌باره‌ت به به‌هه‌رێمكردنى سلێمانیش وته‌بێژه‌كه‌ى پارتى له‌سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه ڕاشكاوانه وتى:"ئه‌وانه‌ى باسى دابه‌شێكى دوى هه‌رێم ده‌كات له‌ڕوى جوگرافى‌و سیاسى، به‌ڕاستى ئه‌مه كاره‌ساته‌و له‌لاوازى بیركردنه‌وه‌ى بانگه‌شه‌كارانى ئه‌م پرسه‌یه، وه‌كو چۆن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم وتى:"دابه‌شكردنى هه‌رێمى كوردستان بۆ دوو هه‌رێم، یه‌كسانه به‌سفر هه‌رێم، دابه‌شكردنى هه‌رێمیش بۆ دوو هه‌رێم جۆرێكه له‌ڕك‌و كینه، دواجاریش ئه‌وانه‌ى خه‌ریكى ئه‌و ئیشه‌ن جێگه‌ى به‌زه‌یین".