ئەمریکا لەسەر داوای هەسەدە بۆردومانی هێزەکانی ئەسەد ڕادەگرێت

کوردستان

20/01/2021‌ 2176 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جەنەراڵ کینیس ماکینزی فەرماندەی سوپای چوارەمی ئەمریکا (سانتکۆم) ڕایگەیاندوە، لەسەر داوای هێزەکانی سوریای دیوکراتی (هەسەدە) بۆردومانکردنی میلیشیاکانی سەر بەئەسەدیان لەڕۆژهەڵاتی فورات ڕاگرتوە.

لەبەیاننامەکەی فەرماندە باڵاکەی ئەمریکادا هاتوە، "لەسەر داوای سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆردومانی گەورەی پێگەی میلیشیاکانی ئەسەدمان لەڕۆژهەڵاتی فورات ڕاگرت کە دەبوو لە22ی کانونی دوەمی 2021دا لەلایەن فڕۆکەکانمانەوە جێبەجێبکرێت، بەوپێیەی داوایان لێکردین کە کاتی زیاتر بەمیلیشیاکانی ئەسەد بدەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتیانە لەناوچەکە دەربچن".

مەکینزی وتویەتی:"ئێمە لەفەرمانداریی سوپای ئەمریکادا پشتگیری هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەین‌و هەموکات ئامادەین بۆردومانی هێزەکانی ئەسەد بکەین".