شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکی ئاژانسی (رۆیتەرز/ ئیپسۆس)، زۆرینەیەکی سادەی ئەمریکییەکان پشتگیری ئەوەدەکەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەسەر هاندانی پەلاماردانی باڵەخانەی کۆنگرێسو ڕێگریکردن لەڕادەستکردنی دەسەڵات، دۆناڵد ترەمپ تاوانباربکات.
ڕاپرسییەکە کە ڕۆژانی چوارشەممەو پێجشەممە ئەنجامدراوە دەریدەخات کە تەنها لە51%ى ئەمریکییەکان پێیانوایە، دەبێت ترەمپ لەسەر هاندان بۆ پەلاماردانی باڵەخانەی کۆنگرێسو ڕێگریکردن لەڕادەستکرندی دەسەڵات بەبایدن دادگایی بکرێتو سزابدرێت.
هەروەک لەڕاپرسییەکەدا دەرکەوتوە کە لە37%ى ئەمریکییەکان دەڵێن، نابێت بەهیچ شێوەیەک ترەمپ تاوانباربکرێت، هەروەک لە12%ش لەوبارەیەوە دڵنیانین.
لەکاتی پرسیارکردن لەبارەی ئایندەی سیاسیی سەرۆکی پێشوو، لە55%ى بەشداربوانی ڕاپرسییەکە دەڵێن:"نابێت ترەمپ ڕێگەی پێبدرێت جارێکی تر لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە هیچ پۆستێک وەربگرێت، لەکاتێکدا لە34%ى دەڵێن دەبێت ڕێگەی ئەوەی پێبدرێت، هەروەک لە11%ش هێشتا دڵنیا نین".
ئەگەرهاتو ئەنجومەنی پیران دەنگ بۆ تاوانبارکردنی ترەمپ بدات، ئەوە پێویستی بەدەنگدانێکی تریش هەیە بۆئەوەی ڕێگری لێبکرێت جارێکی تر هیچ پۆستێکی فیدراڵی وەرنەگرێت، لەوبارەیەشەوە دیموکراتو کۆمارییەکان بۆچونیان جیاوازە، بەشێوەیەک لەکۆی ١٠ئەندامی دیموکراتەکان لەئەنجومەنی پیران، نۆیان دەڵێن دەبێت ترەمپ تاوانباربکرێت، لەکاتێکدا تەنها لەکۆی ١٠ ئەندامی کۆماری تەنیا دوو ئەندامیان لەگەڵ ئەو بۆچونەدان.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی