شارپرێس:
بۆ جارى شه‌شه‌مین شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ده‌ستى به‌تاڵ‌و به‌دڵشكاوى له‌به‌غداى پایته‌ختى عێراقه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه‌و هیچ ئومێدێك له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كان سه‌وز نه‌بوو، بڕیاریشه بۆ جارى حه‌وته‌م هه‌مان ئه‌و شانده ملى ڕێگه بگرێته‌وه به‌ره‌و به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌گه‌ڵ شیعه‌ى عێراق بگه‌نه ڕێكه‌وتن‌و قوتى خه‌ڵكى هه‌رێم به‌ده‌ستبێنن.
شارپرێس زانیویه‌تى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى شه‌ش جار سه‌ردانى به‌غداى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێرو به‌غدا بگه‌یه‌ننه سه‌ر ڕاسته ڕێگه‌ى له‌یه‌ك گه‌یشتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێى چاوه‌ڕوانده‌كرا وا ده‌رنه‌چوو.
سه‌میر هه‌ورامى وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ شارپرێسى ڕونكرده‌وه، شانده باڵاكه‌ى هه‌رێم ڕۆژى (16-9-2019)و هاوكات مانگى (4، 5، 6و 12ى 2020)و مانگى یه‌كی ئه‌مساڵیش دوو سه‌ردانى بۆ شارى به‌غدا ئه‌نجامدا، ئه‌مه جگه له‌سه‌ردانى شاندى وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان‌و پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه.
شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه له‌به‌غدا زانیارى زۆر وردى ده‌ستكه‌وتوه سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆكانى هه‌ولێرو به‌غدا، هه‌رێم بڕیارى كۆتاییداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌له‌فى نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا ناكات.
باس له‌وه‌شده‌كرێت، ئیدى هیچ ئومێدێك نه‌ماوه بۆ ڕێكه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا، چونكه سه‌قفى داواكاریه‌كانى به‌غدا له‌هه‌ولێر تادێت ڕوو له‌زیادبون ده‌كات‌و هه‌ولێریش كه‌وتۆته خۆیی‌و هه‌رچى دێت بێ منه‌تانه‌تر وه‌ڵامى داواكاریه‌كانى به‌غدا ده‌داته‌وه‌و ناڕاسته‌وخۆ به‌نیازه له‌كۆتا سه‌ردانى شانده‌كه‌ى هه‌رێم كه بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوبێت، تاڵه‌بانى كوڕ به‌به‌غدا بڵێت:"برامان برایی‌و كیسه‌مان جیایی".
شارپرێس ئه‌وه‌ى زانیوه، له‌دواى كۆبونه‌وه‌ى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانى دوا په‌یامى هه‌رێمى به‌شیعه‌كان گه‌یاندوه‌و پێیڕاگه‌یاندون، ئه‌وان وه‌كو هه‌رێم ئاماده‌ن ته‌نها 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه ڕاده‌ستبكه‌ن یان داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل به‌نرخى سۆمۆ ڕاده‌ست بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا وه‌كو ده‌وترێت، بڕبه‌نى لێبه‌ن، زیاترى تیا نابێت‌و ئه‌مه‌ش دوا بڕیاریانه.
له‌به‌رامبه‌ر دوا په‌یامى هه‌رێمى كوردستان شیعه‌كان ته‌ئكیدیانكرده‌وه له‌سه‌ر دوو داواكارى كه له‌ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنى هه‌ركامیان، ئه‌وا هه‌رێم ده‌كرێته ده‌ره‌وه له‌بودجه تاوه‌كو ساڵى داهاتوو، ئه‌م بابه‌ته داده‌خرێت‌و باسناكرێته‌وه، داواكاریى یه‌كه‌میان داواى سه‌رجه‌م مه‌له‌فى نه‌وت كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا، ئه‌وا پێویسته هه‌موو ڕۆژێك 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى كۆمپانیاى نیشتیمانى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق بكات، هه‌ردوو داواكاریه‌كه‌ش له‌لایه‌ن شانده‌كه‌ى هه‌رێمه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
مه‌له‌فى نه‌وت چییه؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌غداوه به‌شارپرێس دراون، شانده‌كه‌ى هه‌رێم به‌به‌غدایان وتوه، ئاماده‌ین بڕێك نه‌وت ڕاده‌ستبكه‌ین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌نه‌بن مه‌له‌فى نه‌وتتان ڕاده‌ستبكه‌ین، وتویانه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان كرد، كه‌واته هه‌رێمى كوردستان‌مان ڕاده‌ستكردون.
ماوه‌یه‌كى زۆره هۆشداریی به‌حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت به‌وه‌ى، هه‌وڵێكى گه‌وره هه‌یه بۆ له‌قاڵبدانى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌غدا زۆر سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ى مه‌له‌فى نه‌وتى ڕاده‌ستبكرێت كه ئه‌وه‌ش واته كێڵگه‌كان‌و ئیداره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى نه‌وت‌و سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانیش، ئه‌و داوایه‌ش سه‌ربارى ڕه‌خنه‌ى چاودێران‌و ڕۆژنامه‌نوسان له‌حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام وه‌كو جه‌ختیى له‌سه‌رده‌كرێته‌وه "زۆر ناده‌ستوریه".
په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، نه‌وت ته‌سلیمكردن زۆر له‌قازانجى هه‌رێمى كوردستانه، چونكه عێراق ده‌وڵه‌ته‌و به‌بێ هیچ دزیه‌ك نه‌وته‌كه‌ت به‌نرخێكى زۆرباش ده‌فرۆشێت‌و پاره‌كه‌ی ده‌داته‌وه هه‌رێم، بۆیه لایه‌نه شیعه‌كان ئه‌وه‌یان د‌رك پێكردوه‌و نایانه‌وێت ئه‌وكاره له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد به‌ڕێوه‌بچێت‌و هه‌ربۆیه‌ش بۆیه داواى مه‌له‌فى نه‌وت ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌به‌غدا ڕ‌وى قسه‌كانى له‌هاوڵاتیان ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"بۆیه خه‌ڵكى هه‌رێم به‌لایانه‌وه سه‌یرنه‌بێت كه ڕێكه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا ناكرێت، هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد، جارێكى دیكه قوباد تاڵه‌بانى به‌ده‌ستى به‌تاڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌ره‌و هه‌ولێر بگه‌ڕێنه‌وه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، ئه‌گه‌رچى بڕیاره سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو تاڵه‌بانى‌و هاوڕێكانى جارێكى دیكه‌و وه‌كو زانراویشه بۆ دواجاره بگه‌ڕێنه‌وه‌و گه‌ڕێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، به‌ڵام لایه‌نى شیعه كۆتا بڕیارى خۆى به‌وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێمداوه ئەویش (سەرجەم مەلەفى نەوت یان 500 هەزار بەرمیلى ڕۆژانه)و لێى پاشگه‌زنابنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه‌شده‌كات، ده‌بوو، وه‌فدێكى سیاسیی پێكهاتوو له‌حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان زوو سه‌ردانى به‌غدایان بكردایه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبونه‌وه‌یان بكردایه تاوه‌كو لایه‌نه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مان هه‌بێت، هه‌ربۆیه سه‌ردان نه‌كردنى ئه‌و وه‌فده بۆ به‌غدا، گه‌وره‌ترین زیان بوو له‌پشكى كورد ده‌كه‌وێت له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراقدا.
ش.هـ