دواى ١٠ ساڵ لە خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوبات چی لە دۆخی هەرێم گۆڕاوە؟

کوردستان

17/02/2021‌ 1020 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەک دەیە بەسەر خۆپێشاندانەکانی ١٧ شوباتدا تێدەپەرێت و دۆخى هەرێمى کوردستان بەرەو خراپتر رۆیشتووە باشتر نەبووە لەو داواکاریانەى کە خۆپیشاندەران بەرزیانکردبووە.

ئەمرۆ ١٧ی شوبات ١٠ ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوباتى ساڵى ٢٠١١ کە بۆ ماوەى ٦٣ رۆژ لە سلێمانى و شارو شارۆچکەکانى کوردستان بەڕێوەچوو، هەرچەندە دروشمەکان زیاتر سیاسی بوون و دۆخى مووچەو خزمەتگوزارى لە ئاستێکى بەرزدا بوون، بەڵام ئەمڕۆ دواى ١٠ ساڵ جگە لەوەى داواکارییە سیاسییەکان هیچی لێنەگۆڕاوە ئێستا نەبوونى مووچەو خزمەتگوزاری و دامەزراندن و چەندین کەموکوڕی و گەندەڵیشى هاتووەتە سەر.
شارپرێس لەم فیلمە دیکۆمێنتارییەدا باس لەو قۆناغەو هۆکارو ئەنجامەکانى ئەو خۆپیشاندانانە دەکات و هاوکات کاراکتەرە دیارەکانی ١٧ شوبات بەشدارن لە بەڵگەفیلمەکەداو رووداوەکان دەگێڕنەوە.

 

یەکێک لەو کارەکتەرانەى خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوبات د.فایەق گوڵپیەو لەوبارەیەوە بۆ شارپرێس دەڵێت" خۆپیشاندانەکان رێکخراوبوون و کاریگەرییان لەسەر دۆخى سیاسی هەرێمى کوردستان هەبوو، داواکارییەکانیش سیاسی بوون بەو پێیەى شۆڕشی بەهارى عەرەبی روویدا بوو، هاوکات پارتى و گۆڕانیش ناکۆکی سیاسییان هەبوو"

هاوکات شێرکۆ جەودەت یەکێکی دیکە لە رێکخەرانى خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوبات و دەڵێت" لە ١٧ى شوبات زۆرینەى خەڵکی کوردستان هاوکارى کرد، بەڵام دەسەڵاتدا نەیبیست و بە زەبرى هێز کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان هێنرا".

زمناکۆ رزگار یەکێکە لە بریندارەکانى یەکەم رۆژى خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوبات و وتى" خۆپیشاندەران بەردەیان دەگرتە لقی٤ منیش ویستم بەردى تێبگرم، بەلام ویژدانم قبوڵى نەکرد، دواتر بریاریمدا بەردێک هەڵبگرم و بیگرمە لق، بەڵام ئەوەندەم زانى کەوتم و لە هۆش خۆم چووم".

س.هـ