شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى ئاشكراكرد‌و له‌ماوه‌ى چوار ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكردۆته‌وه، ڕۆژى پێنجشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ ده‌كرێت‌و ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى خانه‌نشینى شارستانى كۆتایی به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى یه‌ك ده‌هێنرێت، واته له‌ماوه‌ى چوار ڕۆژدا.
پێشتر سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى نۆ جه‌ختیانكرده‌وه، هه‌موو 30 ڕۆژ جارێك‌و به‌گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له‌به‌رده‌سته، موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، بۆ ئه‌م مانگه‌ش حكومه‌ت به‌لێبڕینى له21% ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه ده‌كات.
ش.هـ
خشته‌ى دابه‌شكردنى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه: