شارپرێس:
لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌ده‌ر له‌پشكی هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی نیمچه كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ـی عێراق ئه‌نجامدراوه.
لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، ته‌نها پشكی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراوی مادده‌ی 11ـی پڕۆژه‌یاساكه كه په‌یوه‌سته به هه‌رێمه‌وه یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان كه له پێكهاته جیاوازه‌كانن كۆبونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی دیدێكی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه بۆ ده‌رچوون له‌و كێشانه‌ی به‌هۆی بودجه‌وه دروستبوون.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا لیژنه‌ی دارایی دوپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان چاوه‌ڕێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانن له‌بودجه‌ی عێراق و ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر مادده‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێم بكرێت.
له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لیژنه‌كه داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات په‌له‌بكه‌ن له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن په‌یوه‌ست به پشكی هه‌رێم و ده‌ڵێت "هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌یه بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وامده‌بین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق".