شارپرێس:
ڕەعد ساڵح جبوری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە فراكسیۆنی عەرەبی، ڕایگەیاند، دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ، بۆ جێگرتنەوەی محەمەد سەمعان ئاغا پارێزگاری پێشووی كەركوك، دواخراوە بۆ كاتێكی نادیار.
جبوری بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، سەرۆکایەتیی ئەنجومەن بڕیاری دواخستنی دانیشتنەكەی داوە، كە سەرەتا بڕیاربوو ئێوارەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت، دوای زنجیرەیەك دواخستنی دیكەی دانیشتنەكە. سەرەتا بڕیار بوو كاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە بێت، پاشان دواخرا بۆ كاتژمێر ٨:٠٠ی شەو.
ئاماژەی بەوەشكرد، دانیشتنەكە لەم كاتەی دواییدا نەكراوە و دواجار دواخرا بۆ كاتێكی دیكە، تا ئێستا هیچ وادەیەكی نوێ ڕانەگەیەندراوە.