شارپرێس:
بزوتنەوەی نوجەبا کە یەکێکە لەدیارترین گروپە
چەکدارەکانی عێراق، وەڵامدانەوەی خۆی بۆ بانگەوازەکەی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری ئێران
سەبارەت بەستراتیژیی یەکگرتنی بەرەکان ڕاگەیاند.
بزوتنەوەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،
ئەوان تەواوی ناوەڕۆکی نامەکەی خامنەیی پهسهند دهكهن کە تێیدا ستایشی یەکگرتنی
بەرەکانو خۆڕاگریی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەوڵاتە جیاوازەکاندا کردوه.
بزوتنەوەکە وتویهتى، "پەیمانی لەگەڵدا
نوێدەکەینەوە کە لەسەر ڕێبازی سەرکردەی شەهید، ڕێبازی مقاوەمە هەمیشە جێگیرینو لەتەواوی
ئامادەباشیداین بۆ هەر گۆڕانکارییەک کە لەم قۆناغەدا بێتە پێش".
هەفتەی ڕابردوو، موجتەبا خامنەیی ڕێنمایی بەپەلەی
دابوە فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی دەستبەجێی هەر مەترسییەکی
ئەگەری بەبێ هیچ سنورێکی جوگرافی.
هاوکات، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی
قودسی سوپای پاسداران ڕایگەیاندبوو؛ "هێزەکانی بەرەی مقاوەمە بەتەواوی ئامادەن
فەرمانەکەی ڕێبەری ئێران جێبەجێبکەن کە بریتییە لەلێدانی دوژمن لەهەر شوێنێک بێتو
بەبێ ناسینى هیچ سنورێک".
قائانی جهختیكردوهتهوه، "سهرجهم
هێزهكانى بەرەی مقاوەمە لەدوای نامەکەی خامنەییەوە، لەڕێگەی ڕاگەیەندراوێکی
نوسراوەوە وهكو دڵسۆزیی ڕەها، یەکگرتویی خۆیان لەنێوان بەرە جیاوازەکاندا نیشانداوە،
سەرکردەکانی ئەم بەرەیە لەبەرزترین ئاستدا پێشوازییان لەنامەکە کردوەو دەستیان بەجێبەجێکردنی
تەواوی بڕگەکانی ناو نامەکە کردوە".
