شارپرێس:
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بانگهێشتێكی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، دەگاتە شاری ئەنتالیای توركیا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم، سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردنە لە لووتكەی سەركردەكان لە 31مین كۆنفرانسی لایەنەكانی ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP31).
لووتكەی سەركردەكان سبەی چوارشەممە دەست پێ دەكات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.