شارپرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی گەشتە فەرمییەکەی بۆ بەغدا، لەڕێگەی پهیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ تۆم باراک باڵیۆزو نوێنهرى تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تاووتوێکرد.
بارزانى لهپهیامهكهیدا نوسیویهتى، "هەردولا تەواو هاوڕابوین لەسەر پاراستنی بەهێزیو یەکگرتویی قەوارەی کارگێڕیی حکومەتی هەرێمی کوردستانو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا تەنها لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوری عێراق".
ئهوهشى باسكردوه، "لەپهیوەندییەکەدا، پێشوازیی هاوبەشکرا لەو بەرەوپێشچونە ئەرێنییانەی کە لەمیانی گفتوگۆکانی وهفدى هەرێم لەگەڵ عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراقو کابینەکەی لەبابەتی یاسای بودجەی فیدراڵیدا هاتونەتە ئاراوەو هیوا خوازرا بەزوترینکات ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر یاسای نەوتو غاز بگاتە ئەنجام".
لەکۆتایی پهیامهكهیدا مهسرور بارزانى ئاماژهى بهوهداوه، "جەختی فەرمی کرایەوە لەسەر بەهێزیو بەردەوامیی هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانو ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەسەرجەم کایە جیاوازەکاندا".
