شارپرێس:
بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسی لەیەمەن بەفەرمی کاردانەوەیان نیشاندا بەرامبەر
بەدەنگۆی بەشداریکردنی هێزەکانی دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع لەشەڕی یەمەن لەدژی ئەوانو
پاڵپشتیکردنی سعودیەو ئەو هێزانەیان بە"بەکرێگیراوی ئیسرائیل"و "تەکفیری"
وەسفکرد.
محەمەد ئەلفەرەح ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەسکی حوسییەکان (ئەنساروڵڵا)
لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكس نوسیویهتى، "هەندێک کەس گومانیان لەقسەکانی
ئێمە دەکرد کاتێک دەمانوت ئەوان بەکرێگیراونو لەبەرەی ئیسرائیلدا شەڕدەکەن، ئەوان
لەدەرەوەی سوریا دژی موسڵمانان دەجەنگنو پاڵپشتی لەدەستدرێژیی تاوانکارانەو گەمارۆدانی
گەلێکی موسڵمان دەکەن".
حوسییەکان ئەو چەکدارە سوریانەی کە باس لەناردنیان دەکرێت بۆ یەمەن،
بە(تەکفیریی)و ئەندامی پێشوی گروپه تیرۆریستیهكانى (قاعیدەو داعش) ناوبرد کە بەوتەی
ئەوان لەسەر داوای عەرەبستانی سعودی نێردراون.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی حوسییەکان ڕەخنەی توندی گرتو وتی،
"هەزاران چەکدار دەنێرن بۆ یەمەن لەکاتێکدا دوژمنی ئیسرائیلی تەنها 10 کیلۆمەترێک
لەدیمەشقەوە دورەو ڕۆژانە پێشڕەوی دەکات، ئەوان تەنانەت بەبەردێکیش هێرشیان نەکردوەتەسەر
ئیسرائیل، تەنانەت کاتێک لەدیمەشقو سوەیدا بۆردومانیکردنو سوتاندنیانن، هیچ وەڵامدانەوەیەک
نەبوو، بەڵام تواناو هێزیان تەنها دژی موسڵمانان بەکاردێنن".
ئەم هێرشە توندەى حوسییەکان لەکاتێکدایە، چەندین ڕاپۆرتی میدیایی باس
لەبەشداریکردنی هێزەکانی ئهحمهد شهرع دەکەن لەشەڕی یەمەن لەپاڵ هاوپەیمانیی
سعودیەدا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییە بەپەلەکانی ئەمریکا بۆ دیمەشق لەدەرئەنجامەکانی
گرتنەبەری بڕیارێکی لەو شێوەیەو دوێنێش جو
ویڵسۆن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لەپارتی کۆماری، لەپۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكس،
ستایشی هەڵوێستی ئازایانەی سەرکردایەتیی نوێی سوریای کرد بۆ دابینکردنی هاوکاریی سەربازیی
بۆ سعودیەو یەمەن لهدژى چهكداره حوسیهكان.
