شارپرێس:
دەستەی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، كەشتییەكی نەوتهەڵگر بەهۆی موشەكێكی نەناسراوەوە لەدووری 19 میل لەباكووری ڕۆژهەڵاتی لیمای عومانەوە لێیدراوە.
دەستەكە ڕایگەیاندووە كە كاپتنی كەشتییەكە پێیوتون ڕوبەڕوی هێرش بونەتەوە، بەڵام تیمەكەی سەلامەتن، و هیچ زیانێكی ژینگەییش تۆمار نەكراوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە كەشتییەكە لە بەیانی چوارشەممەدا هەڵسەنگاندن بۆ زیانەكانی ئەنجام دەدات.
پێشتریش سوپای پاسدارانی ئێران هەواڵی ڕوودانی تەقینەوەی لەناو دوو كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بڵاوكردەوەو یەكێك لە كەشتییەكان بەر مینێكی دەریایی كەوتووە.