خولی نوێی كنێستی ئیسرائیل یەكەم دانیشتنی ئەنجام دا

جیهان

17 خولەک پێش ئێستا‌ 30 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆكی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان كرد كە سازش بكەن بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێ، لە میانی یەكەم دانیشتنی كردنەوەی خولی نوێی كنێست، دوای ئەو هەڵبژاردنانەی كە هیچ لایەنێك نەیتوانی زۆرینەی پێویست بەدەست بهێنن.

هێرزۆگ وتی: "دەستەكانتان درێژ بكەن بۆ ئەوەی سازش بكەن، تەنانەت بۆ نەیارەكانتان".

هێرزۆگ ڕۆژی یەكشەممە ئەركی پێكهێنانی حكومەتی نوێی بە گادی ئایزنكۆت سپاردو ماوەی ٢٨ ڕۆژی پێدا بۆ تەواوكردنی ئەركەكە، لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی ئەركەكە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژی دیكە.

پێش سوێندخواردنی ئایزنكۆت بەڵێنیدا بە زووترین كات حكومەت پێكبهێنێت بۆ جێگرتنەوەی حكومەتەكەی نەتانیاهۆ.

ناوبراو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "من پابەندم، لەم دۆخە ئاڵۆزەدا، بە پێكهێنانی حكومەتێكی فریاگوزاری نیشتمانی بە خێرایی."

ماوەیەكی كەم پێش كردنەوەی دانیشتنی كنێست، پارتەكەی ئایزنكۆت پێشكەوتنی لە دیاریكردنی كاندیدەكان بۆ پۆستە سەرەكییەكانی كنێست ڕاگەیاند.