سبەی پارێزگاری نوێی کەرکوک دیاریدەکرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای دیاریکردنی محەمەد سەمعان وەک وەزیری دەوڵەت لەحکومەتی عێراقدا، نزیکەی یەک مانگە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەبەتاڵی ماوەتەوە، بڕیاریشە سبەینێ لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بدرێت.


ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەفەرمی بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی کردوە بۆ ئەوەی کاتژمێر 4:00ی عەسری سبەی چوارشەممە، ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەنەکە بن، کە تایبەت دەبێت بە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

شارپرێس زانیویەتی، لەچوارچێوەی رێککەوتنی هوتێل رەشیدی شاری بەغدا، تاکو کۆتایی ئەمساڵ پۆستی پارێزگاری کەرکوک لای پێکهاتەی تورکمان دەمێنێتەوە، دیارترین کاندیدێش بۆ شوێنگرەوەی محەمەد سەمعان، قەحتان وەندییە، کە بڕیارە لەسەر پشکی بەرەی تورکمانی پۆستەکە وەربگرێت.