شارپرێس:
سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار ئاشکرایکرد، قەیس
خەزعهلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، هاتوەتە ناو گفتوگۆکانی
تایبەت بەیەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوکو داوادەکات، پۆستەکە بەکەسایەتییەکی
شیعە بدرێت، ئەمەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی پێشوو لەگەڵ پارێزگار محەمەد سەمعان
ئاغا.
ئهو سەرچاوەیە بهشەفەق نیوزى وتوه،
"ڕێککەوتنی پێشوو لەگەڵ سەمعان ئاغا بەو شێوەیە بوە کە ناوبراو وەک کەسایەتییەکی
توركمانى سوننە پۆستی وەزیر وەربگرێت، لەبەرامبەردا پۆستی پارێزگاری کەرکوک ببێتە
پشکی پێکهاتەی شیعە، خەزعهلی پێیوایە، پێویستە لەکاتی دوبارە ڕێکخستنەوەی پۆستەکاندا
پابەندبون بەم تێگەیشتنەوە هەبێت، ئێستا كێشه دروستبوه، كێشهكهش بهخودى قەحتان
ئەلوەنداوى-یهوه نییه كه وهكو شوێنگرهوهى سهمعان ئاغا توركمان دیاریكردوه،
بهڵكو بەڵکو پەیوەستە بەبنەمای پێدانی پۆستەکە بەکەسایەتییەکی سوننە لەکاتێکدا بڕیاربوە
بۆ شیعە بێت".
بهوتهى سهرچاوهكه، "ئەم ناڕەزایەتییە
نوێیە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دواخستنی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە بڕیارە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش
بریتییە لەتاووتوێکردنی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد سەمعان ئاغا وەزیری دەوڵەتو
هاوكات پارێزگاری کەرکوک، هاوكات لهگهڵ هەوڵهكان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ
لەنێوان کاندیدانی تورکمان (قەحتان ئەلوەنداویو ماردین کوک قایا) کە پێشتر پێشبینیدەکرا
ئەلوەنداوی پۆستەکە بگرێته دهست".
لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، قەیس خەزعهلی لەنوسینگەکەی
خۆی لەبەغدا پێشوازیی لەوهفدى هاوپەیمانیی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەسەرۆکایەتیی
ڕاکان جبورییو ئەندامێتیی زاهیر عاسی، ڕەعد ساڵحو ئەحمەد حەمدانی کردوه، لەو دیدارەدا
دوایین گۆڕانکارییەکانی کەرکوکو ڕێگهکانی پاراستنی شایستەو مافەکانی پێکهاتەی عەرەب
تاووتوێکراون.
لای خۆیشییەوە، محەمەد سەمعان ئاغا پارێزگاری
کەرکوک پێشتر لە28ی تشرینی یەکەمی ڕابردودا جهختیكردبوهوه، ئامادەیە دەستلەکارکێشانەوە
پێشکەشبکات ئەگەر ئەنجومەن کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک لەپێکهاتەی تورکمان بۆ
ئەوەی ببێتە جێگرەوەی.
ڕیشەی ئەم کێشەیەی دابەشکردنی دەسەڵات لەکەرکوکدا
دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کە لە10ی ئابی 2024دا لەهۆتێل ڕەشید لەبەغدا
واژۆکرا، تێیدا ڕێبوار تەها لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک پارێزگار هەڵبژێردرا،
ئەمەش لەناو بایکۆتی پارتی، تورکمانو بەشێک لەئەندامانی عەرەبدا کرا، بەمەرجێک لەقۆناغەکانی
داهاتودا پۆستەکە لەنێوان پێکهاتەکاندا دەستاودەستبکرێت.
