شارپرێس:
بڕیارە سبەی پێنجشەممە ٣٧٠ خێزانی دیكەی ئاوارەی سەرێكانی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، دانیشتووانی كەمپی واشوكانی لە سنوری حەسەكە سەرقاڵی ئامادەكارین تا لە چوارچێوەی هەشتەمین كاروانی گەڕانەوەدا، ٣٧٠ خێزانی دیكەی ئاوارەی سەرێكانی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە گوندەوارەكانی سەرێكانی، تل تەمر و زرگان.
سەرچاوەكان دەڵێن، ئەم كاروانە نوێیە كە لە ٣٧٠ خێزانی كۆچبەر پێكدێت، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بەرەو ناوچەكانی خۆیان بەڕێ دەكەون.