یاسای مۆڵەتی پێنج ساڵەی فەرمانبەران ڕەوانەی سەرۆك كۆمار دەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمرۆ چوارشەممە، یاسای پێدانی مۆڵەتی ماوەدرێژی پێنج ساڵی بۆ فەرمانبەران ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا.


ئەو یاسایەی کە پەرلەمانی عێراق مانگی ڕابردوو پەسەندی کر، ئەمرۆ بەنوسراوی فەرمی ڕەوانەی سەرۆك كۆمار كرا,

بەگوێرەی یاساكە، فەرمانبەر دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ مۆڵەت وەربگرێت، بەڵام چەند مەرجێکی هەیە، بەجۆرێک دەبێت فەرمانبەرەکە هەمیشەیی بێت و لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت (واتە فەرمانبەرانی گرێبەست نایگرێتەوە)

هەروەها لەو ماوەیەشدا فەرمانبەر دەتوانێت بڕوانامەی (بەکالۆریۆس، ماستەر یاخود دکتۆرا) بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەو بڕوانامەیە بۆ مەبەستی کارو پلەبەرزکردنەوەی وەرناگیرێت و بۆ مه‌به‌ستی وه‌زیفی ئه‌ژمار ناکرێت.