ترەمپ: لەشەڕی ئێران سەركەوتین

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 272 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە ئەمریكا لە شەڕی ئێران سەركەوتووە.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند،"ئێمە لە شەڕی دژی ئێران سەركەوتین، بەڵام من سەركەوتنێكی تەواوم دەوێت نەك ٩٣٪"، دەشڵێت "ئێران لانیكەم پێویستی بە ٢٥ ساڵ دەبێت بۆ ئەوەی ئەو شتانە بنیات بنێتەوە كە لەناومان برد".

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێمە كاردەكەین بۆ ئەوەی ئێران كە پێشەنگی سپۆنسەری تیرۆریزمە لە جیهاندا، چەكی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، پێشبینیشی كرد كە "ناكۆكییەكان لەگەڵ ئێران بەم زووانە كۆتایی پێدێت، دواتر جیهان شوێنێكی باشتر دەبێت".