داواى دیدارى ئۆجه‌لان ده‌كرێت

کوردستان

23/02/2021‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجه‌لان، دواى نزیك بونه‌وه‌ى كۆتایهاتنى ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ قه‌ده‌غه‌ى دیدارى ئۆجه‌لانى تێدا بڕیار درابوو داواى دیدارى ئۆجه‌لان ده‌كه‌ن
.
 

میدیاكانى نزیك له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان ڕایانگه‌یاند، ئەمڕۆ هەریەک لە ڕێزان ساریجا، ڕازیە ئوزتورک، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆکلو، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجه‌لان، بۆ ئەوەی لە ئیمراڵی چاویان بە بریگرتەکەیان بکەوێت، داواكاریی دیداریان پێشكەشی داواکاری گشتیی بورسا كرد.

پێشتر ڕێزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجه‌لان، دوای هەشت ساڵ لە ڕێگریکردن، لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ چوونە ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجه‌لان كه‌وت کەوت.

داواکاری گشتیی کۆماریی لە بورسا، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بە پاساوی نەخشەڕێگایەک کە ئۆجه‌لان  ساڵی ٢٠٠٩، پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، سزای قەدەغەی شەش مانگ چاوپێکەوتنی بەسەردا سەپاند و له‌ 23 ئادار ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایی دێت.

ئ.ق