سوودەکانی شەربەتی چەوەندەری سوور بۆ کەسانی بەساڵاچوو کەم وێنەیە

تەندروستی

04/04/2021‌ 664 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بەریتانی دەڵێت رۆژانە خواردنەوەی کوپێک لە شەربەتی چەوەندەری سوورلەلایەن کەسانی بەساڵاچوو، کارکردنی مێشک و لوولەکانی خوێن باشتر دەکات و درووستبوونی ئەو بەکتریایانە کەمدەکاتەوە کە پەیوەندیان بە هەوکردن و نەخۆشییەکانەوە هەیە.

لێکۆڵینەوەکە کە لەلایەن زاناکانی زانکۆی ئیکستەری بەریتانییەوە کراوە و لە گۆڤاری زانستیی " Redox Biology " یەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوەی دەرخستووە کە رۆژانە خواردنی شەربەتی چەوەندەری سوور لەلایەن ئەوکەسانەی تەمەنیان لەنێوان ٧٠ بۆ ٨٠ ساڵیدایە، وادەکات ئاستی کارکردنی لوولەکانی خوێن باشتر بێت و تواناکانی مێشکیش بەهێزتر ببێت.

باس لەوەشکراوە کە شەربەتی چەوەندەی سوور دەبێتە هۆی رێگریکردن دەرکەوتنی ئەو جۆرە بەکتریایەی ناو دەم لە رۆڵی هەیە لە تووشبوون بە هەوکردن و نەخۆشییەکان.

لەوبارەیەوە، ئانی فانهاتالو یەکێک لە ئامادەکارانی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: بەکاربردنی خۆراکیی دەوڵەمەند بە نیترات، وەک چەوەندەی سوور، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری ئەرێنی لە سیستەمی مایکرۆبیۆمی ناودەم. سیستەمی مایکرۆبیۆمی کۆمەڵە مایکرۆبێکن کە لەناو جەستەدا بەیەکەوە دەژین.

لیکۆڵینەوەگەلێکی زۆرکراون و باسیان لە سوودەکانی سیستەمی مایکرۆبیۆمی تەندوتوست لەناو ریخۆڵەکاندا کردووە، بەڵام هێشتا ئەو لێکۆڵینەوانەی لەبارەی سیستەمی میکرۆبیۆمی ناو دەم کراون کەمن. ئەو سسیتەمە رۆڵی گرنگی هەیە لە چالاککردنی مژینی نیترات لەناو سەوزەکاندا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی