لویز بۆ ماوەیەكی نادیار لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە

وەرزش

04/04/2021‌ 267 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مایكێل ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵ ڕایگەیاند: بەهۆی دروستبوونی پێكان لە ئەژنۆیدا، دیڤید لویز بۆ ماوەیەكی درێژ لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە.

لە یاری پێشووتری ئەرسیناڵ و وێستهام یونایتد، لویزی تەمەن 33 ساڵ بۆ ماوەی 90 خولەك یاری كرد، بەڵام لە یاری دوێنێی ئەرسیناڵ و لیڤەرپول، بەهۆی ئازاری ئەژنۆیەوە نەیتوانی یاری بكات.

ئارتێتا باسى لەوە کردوە، دوو ئەگەر هەیە، یان ئەگەری چارەسەرە، یاخود ئەگەری نەشتەرگەرییە، بەڵام لە هەردوو ئەگەرەكەدا یاریزانەكە چەند هەفتەیەك لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە".

راهێنەرى یانە ئینگلیزییەکە ئەگەر بە دەرمان چارەسەر بكرێت، ماوەی دوركەوتنەوەی لە یاریگاكان كەم دەبێت، بەڵام ئەگەر بە نەشتەرگەری چارەسەر بكرێت، ئەوكات بۆ ماوەیەكی زۆرتر دوردەكەوێتەوە.

رەنجە رەسوڵ