ئاسانترین یاری ئەم قۆناغەی پاڵەوانێتی ئەوروپا

وەرزش

07/04/2021‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی چێڵسی بەسەرپەرشتی تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر، خۆی بۆ یەكێك لەهەرە گرنگترین یارییەكانی ئەم وەرزە ئامادە دەكات، كە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی پۆرتۆ دەكەوێت لەخولی پاڵەوانێتی ئەوروپا.

وەرزشدۆستان ڕایان وایە، چێڵسی بەرامبەر ئاسانترین تیپی ئەم قۆناغەی پاڵەوانێتی ئەوروپا كەوتووە كە یانەی پۆرتۆیە، یانەكانی تری ئەم قۆناغە بریتیبوون لەمانچستەرسیتی، بروسیا دۆرتمۆند، بایرن میونخ‌و پاریس سان جێرمان.

هەرچەندە یانەی پۆرتۆ لەقۆناغی پێشتر توانیتی یانەی یۆڤانتۆس واتا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆو هاوڕێكانی تێبپەڕێنێت، بەڵام ڕای بەهێز ئەوەیە كە پۆرتۆ بۆ چێڵسی ئاسان دەبێت‌و یانە لەندەنییەكە دەتوانێت بەئاسانی یانە ئیتاڵییەكە تێبپەڕێنێت.

ڕەنج ڕەسوڵ