لێکۆڵینەوەیەک کاریگەرییەکانی شۆکۆلاتە لەسەر یادەوەریی‌و نەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرادەکات

تەندروستی

08/04/2021‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی ئیزگەی "مۆنتیکارلۆ"ی فەڕەنسی، لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زاناکانی زانکۆی کۆڵۆمبیا لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کاریگەرییەکانی شۆکۆلاتەی ڕەشیان لەسەر چالاککردنی سووڕی یادەوەریی‌و سووری خوێنی جەستەی مرۆڤ ئاشکراکردووە.

لەلێکۆڵینەوەکەدا، بۆماوەی سێ مانگ شۆکۆلاتەی دەوڵەمەند بەماددەی فلاڤانۆل دراوە بەکۆمەڵێک خۆبەخش کە وەک دژە ئۆکسێن کاریانکردووە، هەروەک گرووپێکی تریش جۆرە شۆکۆلاتەیەکی کەم فلافانۆلیان دراوەتێ.

ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە، گرووپی یەکەم لەبەشی پەیوەست بەیادەوەریی لەمێشکدا سووڕی خوێنی باشتربووەو ئەندامەکانی گرووپەکە لەتەمەنی خۆیان بچووکتر دەرکەوتوون.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت:"لەگەڵ بەتەمەنداچووندا، شۆکۆلاتە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لەچالاککردنی یادەوەریی‌و سووڕی خوێن، جگەلەوەی دەرکەوتووە کە شۆکۆلاتە یارمەتیی باشکردنی سیستەمی بەرگری جەستەو ورەی کەسەکان دەدات".

ئەنجەکانی لێکۆڵینەوەکە بەسەر شۆکۆلاتەی ڕەشدا جێبەجێدەبێت کە لانیکەم لە40% لەکاکاو پێکهاتبێت، نەوەک ئەو شۆکۆلاتەیەی شیری لەگەڵدا تێکەڵکراوەو تێرشەکرە، لەبەرئەوەی بەپێچەوانەوە ئەو جۆرە شۆکۆلاتەیە لەکاتی زۆرخواردنیدا زیان بەتەندرووستیی دەگەیەنێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی