گەنجێک لە پاشماوەکانى جەنگ و شاخی حەیوان ئامێرى نوێ دروست دەکات

ڕاپۆرت

27/04/2021‌ 873 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گەنجێک لە گوندی بێرولە لە بنارى بەمۆ کارێکى تایبەت بەخۆى دروستکردوەو رۆژانە بە دروستکردنی چەقۆ لە پاشماوەی چەک و تەقەمەنی جەنگ خۆى سەرقاڵ کردوە.

ئەو گەنجە لە گوندەکەی خۆیدا کارگەیەکى دروستکردوەو لە ئاسن و پاشماوەکانی جەنگ و شاخى حەیوان قەچۆو تەورو تەوراس و بەردو سمارتەو دەمى کۆسەرەو چەندین ئامێری دیکە دروست دەکات و دەیخاتە بازاڕەکانى کوردستانەوە.

ئەو گەنجە بەڵێن ئیبراهیمە کە رۆژانە بە شاخ و کێو و دەشتەکاندا دەگەڕێت و ئاسن و پاشماوەکانى چەک و تەقەمەنى کۆ دەکاتەوەو دەیباتەوە بۆ کارگەکەى تا ئامێری جۆراو جۆری لێ دروست بکات.