شارپرێس:
فرۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى گوندی کێستەی سەر بە قەزای ئامێدی دەکەن،تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه بەهۆى ئەوەى بۆردومانەکەش لەناو گوندەکە بووە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتوانى گوندەکە دروست بووەو ناچار بوون گوندەکە چۆڵ بکەن.
سه‌ربه‌ست عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى كانى ماسى به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، له كاتژمێر حه‌وتى ئێواره‌ى ئه‌مرۆوه شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌و فرۆكه‌جه‌نگیه‌كان و سوپاى توركیا له كێسته به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كان نه‌زانراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى كانى ماسى وتیشى، هه‌ندێك جار فرۆكه جه‌نگیه‌كان ناو گونده‌كه یان شوێنى نزیك له گونده‌كه‌یان بۆردومانكردوه‌و به‌هۆى به‌رده‌وامى شه‌ڕ له‌وناوچه‌یه تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه بەهۆى ئەوەى بۆردومانەکەش لەناو گوندەکە بووە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو دانیشتوانى گوندەکە دروست بووەو ناچار بوون گوندەکە چۆڵ بکەن.
به‌رزایه‌كانى كێسته ده‌كه‌وێته نێوان قه‌زاكانى ئامێدى و زاخۆ هاوسنوره له‌گه‌ڵ توركیا‌و زیاتر له 40 گوند له‌خۆده‌گرێت و به‌شێكیان به‌هۆى به‌رده‌وامى هێرشى فرۆكه جه‌نگیه‌كانه‌وه چۆڵكراون،
لە چەند رۆژى رابردوودا فڕۆکەکانى تورکیا ئەمە بۆ سێیەم جارە بۆردومانى دەوروبەرى ئەو گوندە دەکەن و هەفتەى رابردووش سوپای تورکیا ویستى سەربازەکانیان لەو گوندە دابەزێنن، بەڵام لەلایەن گەریلاکانى پەکەکەوە رێگەیان لێ‌گیرا.