شارپرێس:
پارتى دیموكراتى كوردستان لهبارهى كهیسى ڕۆژنامهنوسانو چالاكوانانى بادینانهوه هۆشداریدهداتو پهیامێك بڵاودهكاتهوه، ڕاشیدهگهیهنێت، "ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەبن بابەتەكان بەسیاسی بكرێنو زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردنو چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لەپارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین".
لهڕاگهیهنراوێكدا كه ئهمڕۆ شهممه بڵاویكردۆتهوه، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگهیاندوه، "سەبارەت بەبڕیاری دادگای پێداچوونەوە لەبارەی كەیسی چەند كەسێك، بەداخەوە چەند لایەنێك كاردانەوەی دوور لەڕەچاوكردنی سەروەری یاساو ڕێساكانی دەسەڵاتی دادوەریان نیشاندا، بەپێویستی دەزانین رێز لەدامودەزگاكانی دادوەریو سەروەری یاسا بگیرێت، دەستوەردان لەكاروباری دادگاكانو بەسیاسیكردنی بابەتەكان سوود بەبارودۆخەکە ناگەیەنێو مەرج نییە ئەگەر ڕەئیو لایەنگیری لایەنێك نەبوبێتە بڕیار مانای راست نەبوونی بڕیارەكان بێت".
ڕاگهیهنراوهكه ئهوهشى تێدا هاتوه، "ئەوەی ڕویداوە ڕونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاساییو پەیوەندارەكان بەپشتبەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیرییو ئاسایشی هەرێم كراوەتە ئامانج، بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەنو ڕێز لەڕۆڵیان بگرین".
هۆشداریشدراوه، "ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەبن بابەتەكان بەسیاسی بكرێنو زیاتر وەكو بانگەشەی هەڵبژاردنو چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لەپارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین".
