زانایان: کەمبونەوەی توانای وەچەخستنەوەی پیاوان مەترسییە لەسەر ئایندەی مرۆڤایەتیی

تەندروستی

08/06/2021‌ 275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانایان نیگەرانییەکانیان لەبارەی کەمبوونەوەی بەردەوامی ژمارەی سپێرمی پیاوان ڕووی لەزیادبوونکردوە، بەشێوەیەک ئەوان باس لەوەدەکەن، ئەگەربێت‌و ئەو کەمبوونەوەیە بەو ئاستەی ئێستا بەردەوامبێت، ئەوە هەڕەشە لەسەر ئایندەی ڕەگەزی مرۆڤ دروستدەبێت.


شانا سوان خانمە پسپۆڕ لەنەخۆشخانەی "ماونت سینای" لەنیویۆرک  ئەو کەمبوونەوەیەی ژمارەی سپێرمی پیاوان بە"قەیرانی بوون لەجیهاندا" وەسفدەکات، بەوپێیەی بەراورد بەساڵی 1973، ژمارەی سپێرمی پیاوان لە60% کەمیکردووە.

سوان لەکتێبی "ژماردنی پێچەوانە"دا هۆشداری لەقەیرانی توانای وەچەخستنەوەی پیاوان لەجیهانداداوەو جەختیشیکردۆتەوە، دەبێت لەبارەی ئەو مەترسییەوە هۆشیاری بڵاوبکرێتەوە.

ئەو خانمە پسپۆڕە لەگەڵ دوو توێژەری تردا تێبینیان کردووە کە کەمبوونەوەی ژمارەی سپێرمی پیاوان لەچەندین ناوچەی جیهاندا پاشەکشەی کردووە، لەوانە: ئەوروپاو باکوری ئەمریکاو ئوسترالیاو نیوزلەندا.

هەروەک، سارە ڕیچاردسۆن خانمە زانا لەزانکۆی هارڤارد دەڵێت، ئەگەربێت‌و بەداتا دەرکەوێت کە ژمارەی سپێرمی پیاوان بەشێوەیەکی گەورە کەمیکردووە، ئەوە بابەتێکی مەترسیدارە.

بەگوێرەی پێوەرەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، ژمارەی سپێرمی پیاوان لەهەر ملیمەترێکدا لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥٠ ملیۆن سپێرمدایە، بەڵام ڕێکخراوەکە دەڵێت، زۆری ژمارەی سپێرمی پیاو، مانای ئەوە ناگەیەنێت کە کەسەکە توانای وەچەخستنەوەی باشتری هەیە.

لەبەرامبەر ئەو هۆشداریانەدا بەشێک لەزانایان گومانیان لەوە هەیە کە زۆری ژمارەی سپێرم کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر توانای وەچەخستنەوەی پیاوان هەبێت، وەک ئەوەی خانمە توێژەر جێرمن پۆک لۆیس لەزانکۆی جۆرج میسۆن دەڵێت: ژمارەی سپێرمەکان ئاماژەیەکی بچوکە بۆ دەرخستنی توانای وەچەخستنەوەی پیاو، بەتایبەت ئەگەربێت‌و هاوبەشەکەی خاوەنی حەوزێکی ساغڵەم بێت.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە