شارپرێس:
بەگوێرەی بابەتێکی پزیشکی گۆڤاری "ئیڵتێرن"ی ئەڵمانیی، دەکرێت لەڕێگای تێبینیکردنی هەندێک نیشانەی وەک زوو زوو میزکردنو هەستکردن بەئازار لەکاتی میزکردنو گۆڕانی ڕەنگی میزەوە ئەوە بزانرێت کە ڕەنگە منداڵەکە تووشی هەوکردنی میزڵدان بووە، ئەوە جگە لەگوشار لەبەشت خوارەوەی حەوزی منداڵەکە.
گۆڤارەکە کە تایبەتمەندە بەبابەتی خێزانو منداڵ دەڵێت، "ئەو جۆرە هەوکردنە بەگشتیی بۆ جۆرە نەخۆشییەکی بەکتریایی دەگەڕێتەوە".
جەختیشیکردۆتەوە، لەکاتی هەستکردن بەنیشانەکان دەبێت دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسۆڕی پێبکرێت، لەبەرئەوەی ئەگەربێتو چارەسەرنەکرێت، ئەوە هەوکردنە دەگاتە گورچلەو زیانی گەورەی پێدەگەیەنێت.
گۆڤارەکە باسی لەوەکردووە، چارەسەرکردنی حاڵەتی هەوکردنی میزڵدانی منداڵ، بەپێدانی دەرمانی ئەنتی بایۆتیکو زۆر خواردنەوەی ئاوەوە دەبێت.
و: ئاکۆ ئاڵی