دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا بەم نرخە مامەڵەی پێوەكرا

ئابوری

10/06/2021‌ 1560 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی دۆلار لە هەرێمی كوردستان 100 دۆلار بە 150 هەزار و  450 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دەست شارپرێس كەوتووە،  ئەمڕۆ‌، لە كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ نرخی 100 دۆلار به‌ 150 هه‌زار و 600 دینار بوو، به‌ڵام ئێواره‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار به‌  150 هەزار و 450 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

چەند ڕۆژێكی بەهۆی زۆرخوست و سنورداركردنی رێژەی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە زیاتر لە 150 هەزار دینارە.


رۆژی 19ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.