شارپرێس:
ئه‌فسه‌رێكى هاتوچۆ زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەفسەرێکی ھاتوچۆم‌و بەئاگام لەوەی کەمانگانەو تائێستاش لەداھاتی ھاتوچۆی سلێمانی سەروی ملیارێك دینار دەچێتە سەرئەژماری نەخۆشخانەی ھیواو ھەر لەئێستاشدا زیاتر لە50 ملیار دینار لەئەژماریدا بونی ھەیە".
عەقیدی ھاتوچۆ بەختیار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى نامه‌یه‌كى كراوه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كردوه‌و نوسیویه‌تى:"بەڕێزان لاتان ئاشکرایە لەئێستادا دۆخی نەخۆشخانەی ھیوا لەوپەڕی خراپیدایەو كار گەیشتۆتە ئەوەی پیتاک‌و خێر‌و سەدەقەو کەمپینی بۆ ڕێک‌و کۆبکرێتەوە".
ئه‌و ئاشكرایكردوه، "بەندە وەک نەخۆشێکی شێرپەنجەو قەرزدارباری ئەو نەخۆشخانەیە، لەھەمانکاتدا ئەفسەرێکی ھاتوچۆم‌و بەئاگام لەوەی مانگانەو تائێستاش لەداھاتی ھاتوچۆی سلێمانی سەروی ملیارێك دینار دەچێتە سەرئەژماری نەخۆشخانەی ھیوا، ھەر لەئێستاشدا زیاتر لە50 ملیار دینار لەئەژماریدا بونی ھەیە".
له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت:"بۆیە (ئەگەر) بەڕێزتان بەئەرک‌و ڕۆڵی خۆتان ھەستن، ھیچ پێویست بەو ھەڵا ئیعلامییە ناکات کەدەکرێت بەناوی ھیواو خێر‌و سەدەقەی کەسی ناوێت".
له‌نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان یاسای ژمارە 11ى ساڵى 2012 بڕگەی 9 لە5% داھاتی ھاتوچۆ تەرخان کردووە بۆ ھاوکاری سندوقی شێرپەنجەو لیژنەێکی دیاریکردووە بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام نازانم ھۆکار چییە لیژنەی ناوبراو بەمکارە بۆچی ھەڵناسن؟".
بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته‌ش ڕ‌وى قسه‌كانى كردۆته په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ختیكردۆته‌وه، "بەڕێزتان ئەرکتانە لەئێستاداو بەپەلە ھەستن بەکاراکردنی ئەم کەیسەو لیژنەیه‌ک دەستنیشان‌و دیاریبکەن بۆ ھەر پارێزگایه‌ك بەجیاو بەمەرجێک دەسەڵاتی خەرجی ئەو ئەژمێرانەیان ھەبێت‌و باشتروایە بەسەرۆکایەتی‌و ئەندامێتی پارێزگارەکان‌و بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی پارێزگاکان‌و بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجەکان پێکبھێنرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانى به‌رپرسیار كردووه‌و نوسیویه‌تى:"ئێوە بەرپرسیارن بەرامبەر بەخودا‌و گەل‌و مێژوو، بۆیە دواتکام لێتانە بێنەسەرخەت‌و بەشداربن لەکەمکردنه‌وه‌ى ئازار‌و کۆژانی نەخۆشانێک کەتەنھا خوا ئاگادارە لەحاڵ‌و گوزەرانیان".