بزانە سوودەکانی ترێ بۆ تەندرووستیی جگەر چییە؟

تەندروستی

16/07/2021‌ 710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی پێگەی " مێدیکەڵ نیوز تودەی"، لەگەڵ ئەوەی ترێ یەکێکە لەو میوانەی سوودی بۆ هەموو ئەندامای جەستەی مرۆڤ هەیە، بەڵام چەندین سوودی سەرنجراکێشی بۆ جگەر هەیە،کە لێرەدا ئاماژە بە گرنگترین ئەو سوودانە دەکەین:

ڕێگە لە بەئۆکسیدبوونی چەوری جگەر دەگرێت
بەهۆی ئەوەی ترێ دژە ئۆکسێنەکانی لەخۆگرتووە، بۆیە یارمەتی کەمکردنەوەی شەکەتبوونی بە ئۆکسێنبوون لەناو جگەردا دەدات، هەروەک ڕێگە نادات کاریگەریی لەسەر ئەو لوولە خوێنانە هەبێت کە خۆراکپێدەری جگەرن.

جگەر پاکدەکاتەوە
لەبەرئەوەی ترێ دژە ئۆکسێنی "پۆیڤینۆڵ"ی تێدایە، بۆیە رۆڵێکی گەورەی هەیە لە پاککردنەوەی جگەر لە کاریگەری و پاشماوەکانی خواردن و خواردنەوە پیسبوو و ناتەندوروستەکان و پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان.

پارێزگاریکردن لە تێکچوونی جگەر و تووشبوون بە شێرپەنجە

خواردنی ترێی سوور ڕێگری دەکات لەوەی جگەر تووشی تێکچوون ببێت، لەبەرئەوەی ماددەی ریسڤیراترۆڵی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی خانەکانی جگەر دەدات و نایەڵێت تووشی شێرپەنجەی جگەر ببێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی