قوباد تاڵەبانى: دەزگا ئەمنییەکان بۆیان نییە دەست وەربدەنە کاروباری بازاڕو سیاسەت و ژیانی تایبەتی خەڵک

کوردستان

16/07/2021‌ 575 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ لێپرسراوی یەکە ئیدارییەکانی سنورى پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیە کۆبۆوەو چەندین ڕاسپاردەی پێدان و گفتوگۆیان لە بارەی هەنگاوەکانی چاکسازی کرد.

تاڵەبانى جەختی لە گۆڕانکارییە ئەمنی ئیدارییەکان کردەوە لە پێناو خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان و  بەرقەرار بوونی ئاسایشی زیاترو رایگەیاند"لێرەبەدواوە لێپرسراوان لەسەر بنەمای دەست وداوێن پاکی لێوەشاوەی دادەنرێن و هەمان کات لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا سەرپێچیکاران و ئەوانەشی گەندەڵی و زیادەڕۆی دەکەن سزا دەدرێن و دەزگا ئەمنییەکان بۆیان نییە دەست وەربدەنە کاروباری بازاڕو سیاسەت و ژیانی تایبەتی خەڵک.

جێگرى سەرۆکى حکومەت روونیکردوەتەوە کە کاری جدی دەکەن پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەکەن و دەست بەگۆڕانکاری دەکەن و ئەساسی گۆڕانکارییەکان تەنها لەسەر ئەساسی کەفائەت و دەست داوێن پاکی و خزمەت دەبێت.
هەروەها جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم هۆشداریشیدا کە قورسترین سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە بە کەفائەتەوە کار نەکەن یان ئیختلاس و گەندەڵی و تەجاوز بکەن.

س.هـ