شارپرێس:
لە مانگی ئەیلولی هەموو ساڵێك، كۆمپانیای ئەپڵ زنجیرە ئایفۆنە نوێیەكان رادەگەیەنێت، بەڵام بۆ ئەمساڵ بارودۆخەكە لە ساڵانی رابردوو
جاوازترە.
ژمارەی ئایفۆنە نوێیەكە ژمارە 13 دەبێت، ئەمە
بە بۆچونی زۆرینەی كۆمەڵگەكانی جیهان ژمارەیەكی شومە و خەڵكی بەرامبەر ئەو ژمارەیە
رەشبینن.
لەبەرئەوەی ژمارە 13ی دەبێت، لە راپرسییەكدا
%75 ی خەكی بریاریان داوە ئایفۆنە نوێیەكە نەكڕن، ئایفۆنیش دەیەوێت ئەو ژمارەیە
لابدات، نەك لەبەرئەوەی مۆبایلەكە ئاستێكی خراپی دەبێت، بەڵكو لەبەرئەوەی خەڵكی
ئەو ژمارەیە بە شوم دەزانن.
Jon
Prosser یوتوبەرێكی
بەناوبانگە، لە كەناڵی Front
Page ئاشكرای
كرد، كۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە ژمارە 13 لە ناوی ئایفۆنە نوێیەكە بكاتەوە.
ئاماژە بەوە كراوە، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو
كە ئایفۆن ناوی 6s و x و xs ی بۆ مۆبایلەكانی بەكارهێناوە، ئەمساڵیش پێدەچێت هەمان شێواز ئەنجام بداتەوە.
رەنج رەسول