كۆنترین نەیزەك لەسەر زەوی دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ

22/07/2021‌ 232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارچە بەردێك لە كێڵگەی گلۆسیستەرشایەری رۆژئاوای ئینگلتەرا دۆزرایەوە و زانایان دەڵێن، ئەو پارچەیە پارچەی كۆنترین نەیزەكە كە لەسەر زەوی بوونی هەبێت.

زانایان لە راگەیاندراوێكی زانكۆی لۆبۆرۆ ئاشكرایان كرد، تەمەنی نەیزەكە دۆزراوەكە 4.6 ملیار ساڵە.

زانایان دەڵێن، ئەو بەردەی كە لەلایەن هاوڵاتییەكی ناوچەی لۆبۆرۆ دۆزراوەتەوە، بەشێكە لەو نەیزەكانەی كە لەكاتی دروستبوونی كۆمەڵەی خۆردا كەوتونەتە سەر زەوی.

هەروەها وا گومان دەكرێت ئەو نەیزەكە لە بۆشایی نێوان هەسارەكانی مەریخ و مشتەری گەیشتبێتە سەر هەسارەی زەوی.



رەنج رەسول

بەپەلە