شارپرێس:
زۆرینەی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان دەڵێن، جۆری ئەو خۆراکانەی دەچنە ناو جەستەمانەوە یان سیستەمی خۆراکیی پەیڕەوکراو، لەباریدا هەیە بەشێوەیەک لەشێوەکان کاریگەریی لەسەر جەستەمان دابنێت، ئەویش لەڕێگای ژمارەیەک لەو ڕەگەزە خۆراکیانەی لەناویدا هەیەو کاریگەریی دەکەنەسەر خانەکانی جەستەمان.
لەوبارەیەوە گۆڤاری "earthis"ی تایبەتمەند بەخۆراکو تەندروستیی، ڕا وبۆچونی کۆمەڵێک لەپسپۆڕانی بواری خۆراکییو تەندروستیی وەرگرتوە کە تێیدا جەختیان لەسەر ئەوەکردۆتەوە، شەش جۆر خواردن لەدوای تەمەنی 50 ساڵیدا کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر پرۆسەی پیریی دادەنێن، کە ئەوانیش بریتین لە:
ئاڤۆکادۆ.. چەورییەکەی بەرەنگاریی پیریی دەبێتەوە.
ماسییە چەورەکان.. هەوکردنی خانەکانی پێست کەمدەکەنەوە.
بلوبێری.. پارێزگاری لەبەنەرمی هێشتنەوەی پێست دەکات.
سەوزە گەڵادارەکان.. وەک دژە ئۆکسێن کاردەکەن.
زەیتی زەیتون.. پێکهاتەکانی هەمان پێکهاتەی خانەکانی پێستنو نوێی دەکاتەوە.
چەرەساتەکان.. پێیستی زیان بەرکەوتوو چاکدەکاتەوە.
و: ئاکۆ ئاڵی