نەجمەدین غولامى لە شارپرێسەوە بەرهەمە تازەکانى ئاشکرا دەکات

ڤیدێۆ

22/07/2021‌ 1296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هونەرمەندی ناسراوی کورد نەجمەدینى غولامى کە ئێستا بەسەردانێک لە هەرێمى کوردستانە لەم چاوپێکەوتنەى شارپرێسدا باس لە قۆناغەکانى کارى هونەرى و سیاسى خۆی دەکات و دەڵێت، من هونەرم وەک ئامڕازێک بینیوە بۆ خەزمەتکردنى دۆزە رەواکەى گەل و نیشتیمانم، بۆیە سەرەتا بە خەباتى نیشتیمانى دەستپێکرد، دواتر لەگەڵیدا دەستم بە هونەر کرد.

غولامی دەڵێت، هونەرمەند کە هەست بەبەرپرسیارییەتى بکات ئەرکێکى نەتەوەیی و نیشتمانى لەسەر شانە، بەتایبەت ئێستا کە هەموو داگیرکەران چاویان لە خاکى کوردستانە و بەردەوام پلان دەگێڕێن، بۆیە پێویستە هونەرمەندان هەڵوێستى کردارى هەبێت.

ئەو هونەرمەندانە رەخنە لەئیستای کارى هونەری کوردی دەگرێت ئاماژە بەوە دەکات، کە هونەرى ئیستا هەمووی هەوڵی تاکە کەسییە و هیچ پشتیوانییەک بۆ هونەرمەندان نییە.

نەجمەدین غولامى باس لە چەند بەرهەمێکى تازەى خۆی دەکات و روونیدەکاتەوە، کە چەند بەرهەمێکى نوێی ئامادەیەو بەنیازە لەم نزیکانە بڵاویان بکاتەوە کە ئەوانیش بەرهەمی (ماچى تاسە) لەگەڵ (شێتە گیان).