سبەینێ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات

کوردستان

25/07/2021‌ 1624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى حکومەت رایدەگەیێنێت، سبەی دە‌ست بە ‌دابە‌شكردنی مووچە دە‌كرێت.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "ئە‌م بڕیارە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان، پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ 200 ملیارە‌ وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێمی کوردستان دە‌نێرێت، ھە‌روە‌ھا رێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھە‌رێمی کوردستانیش ھۆكار بوو بۆ تە‌مویل كردنی تە‌واوە‌تیی مووچە‌."

ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لەساڵێکە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینی 21%موچەکانیان وەردەگرن، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاردرا لێبڕین لاببرێت.