شارپرێس:
ماریا بۆیارینۆڤا پزیشکی نەخۆشییەکان دڵ لەتاقیگەی زانستیی بۆ نەخۆشییە نادرمەکانی سەر بەپەیمانگای ئەلماسۆڤیڕوسی، پێیوایە، کێشەکانی پەستانی خوێن بەبێ دەرمانو بەشێوەیەکی سروشتیش چارەسەردەکرێن.
بۆیارینۆڤا دەڵێت:"گرنگترین فاکتەر بۆسەر پەستانی خوێن بریتییە لەکێشی زیاد، لەبەرئەوەی قەڵەوی دەبێتە هۆی گۆڕینی کارکردنی کوێرە گڵاندەکانو سیستەمی دەماریی مرۆڤ، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن، جگەلەوەی کێشی زیادە دەبێتە هۆی ئاستی کۆلیسترۆڵو ڕێژەی شەکر لەخوێندا".
ئەو خانمە پزیشکە دەڵێت:"بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن زۆر گرنگە بەکاربردنی خوێ کەمبکرێتەوەو ڕۆژانە لەپێنج گرام زیاتر بەکارنەهێنرێت".
باسی لەوەشکردوە، پێویستە دەستبەرداری بەرهەمە خۆراکییە بەخەلکراوەکانو لولە قیمەو شەربەتو شیرینییەکان بین.
ئەوەشی وتوە، "هەرچەندە چاو قاوە لەسەر ئاستی دورمەودا کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر دڵو لولەکانی خوێن هەیە، بەڵام زیادەڕەویکردن لەخواردنی کافایین کاریگەریی هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن، بۆیە واباشترە ڕۆژانە دوو کوپ زیاتر لەو خواردنەوانە نەخورێتەوە".
ڕونیشیکردۆتەوە، ڕاهێنانە هەواییەکانی وەک لێخوڕینی پایسکیلو مەلەکردنو بەپێ ڕۆیشتنی خێرا بۆ ئەوانە بەسودە کە توشی بەرزەپەستانی خوێن بون، "ناشبێت ئەو وەرزشانە هەفتانە لەپێنج کاتژمێر زیاتربێت".
بۆیارینۆڤا هەروەک باسی لەگرنگی خەوتنی تەندروست کردۆتەوە کە بریتییە لەڕۆژانە لانیکەم ههشت کاتژمێر نوستن، ئەوە جگە لەکەمکردنەوەی دڵەڕاوکێو شڵەژانە دەرونییەکان، لەبەرئەوەی هەموو ئەمانە کاریگەریان لەسەر بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن هەیە.
و: ئاکۆ ئاڵی