بەهۆی تێلاوەگلانی لەگەندەڵی بەرپرسێکی عێراق بە ٣٣ ساڵ زیندانى سزا دەدرێت

عیراق

01/08/2021‌ 758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەتۆمەتی تێوەگلانى گەندەڵی و بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، دادگای باڵای تاوانەکانی میسان بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵی عێراقی سزای زیندانیکردنى بە ٣٣ ساڵ سزا دا.

لە راگەیەنراوێکدا دادگای باڵای تاوانەکانی میسان رایگەیاند، بەتۆمەتی تێوەگلانى گەندەڵی و بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، دادگای باڵای تاوانەکانی میسان بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵی عێراقی سزای زیندانیکردنى بە ٣٣ ساڵ سزا دا.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بڕیارەکە بەپێی بڕیارەکە بە ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی و تیایدا، بەتۆمەتەکانی گەندەڵی، بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ناوبراو بڕیاری سزای ٣٣ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.

لەلایەکى دیکەوە لەسەر دۆسییەکانى دەستەى دەستپاکى عێراق فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەیان بەرپرسی حکومەتى دەرکرد کە تێوەگلاون لەبەفیڕۆدانى پارەو سامانى دەوڵەت و سپیکردنەوەى پارەو چەندین دۆسییەى دیکەش.

لەماوەى رابردوودا مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پلانێکى بۆ رووبەروونەوەى گەندەڵی و گەندەڵکاران بڵاوکردەوەو کە بەپێی پلانەکە تائێستا ژمارەیەک بەرپرس دەستگیر کراون و ژمارەیەکیشیان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

س.هـ