یاسایەكی نوێ لە مەغریب پزیشكەكان ناچار دەكات دەستوخەتیان جوان بكەن

هەمەڕەنگ

03/08/2021‌ 552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بە هێزی یاسا پزیشكەكان لە وڵاتی مەغریب ناچار دەكرێن دەستوخەتی رەچەتەكانیان جوان بكەن بۆ ئەوەی بتوانرێت لەلایەن هەمووانەوە بخوێنرێتەوە.

یاسادانەرانی وڵاتی مەغریب بە یاسایەكی نوێ جفرەی پزیشكەكانیان كرد بە رابردوو چیتر دەبێت بە خەتێكی رەوان بنوسن.

حكومەتی مەغریب بڕیاری لەسەر داواكارییەكی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەی بۆ جوانكردنی خەتی پزیشكەكان وژۆ كرد و دەبێت سەرجەم پزیشكەكانی ئەو وڵاتە پابەندی بڕیارەكە بن.

جێگەی باسە ئەم بڕیارە نوێیەی حكومەتی مەغریب دەبێتە بەشێك لە رەوشتی پیشەیی بۆ پزیشكەكان

رەنج رەسول