شارپرێس:
هه‌رچه‌نده بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 15 ئه‌یلول دادگایی به‌ده‌ل به‌رواری و ئوێد برۆشكی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كان پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه دواده‌خرێت.
ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری ڕاوێژكاری و پارێزه‌ری مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد برۆشكی به شارپرێسی ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده سبه‌ی بڕیاره دانیشتنی دادگا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مامۆستا به‌ده‌ل و ئومێد برۆشكی به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كان دادگاییه‌كه دواده‌خرێت.
ئاسۆ هاشم وتیشی، دادوه‌ری دادگاییه‌كه مۆڵه‌ته‌و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش مۆڵه‌ت بێت به‌پیێ یاسا كه‌س ناتوانێت له‌شوێنی دا‌نیشێت، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ده‌یانه‌وێت كه‌یسه‌كه جارێكی تر دوابخرێـت و بێگومان ئامانجێك له‌پشتی ئه‌م دواخستنه‌وه‌یه.
له‌ئێستادا ٨١ رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان خراوەنەتە زیندانەوەو تائێستا تەنیا پێنج کەسیان سزا دراون بە شەش ساڵ زیندانى و ئەوانى دیکە تائێستا بێ دادگایی‌کردن لە زیندانەکاندا هێڵراونەتەوەو لەچاوەڕوانى دادگاییکردندان، لەگەڵ ئەوەشدا دادگایکردنى چوار لە دەستگیرکراوەکان بۆ جاری سێیەمە بەبیانووی جیاواز دوادەخرێت.
ئ.ق