پێنج بەرزترین تاڤگەی جیهان

هەمەڕەنگ

15/09/2021‌ 1035 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی لیستی پێنج بەرزترین تاڤگەی جیهانی دیاریکردوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:


تاڤگەکانی ئانجڵ ڤەنزوێلا
تاڤگەکانی ئەنجڵ لەڤەنزوێلا، هەروەک بەکیرباکۆبای میوریش ناسراوە، بەرزترین تاڤگەی جیهانن‌و بەرزییەکەیان دەگاتە 979 مەتر، دەکەوێتە پارکی نیشتیمانی کانامیا لەڤەنزوێلا، مەزەندە دەکرێت ساڵانە ملیۆنێک گەشتیار سەردانی بکەن.



تاڤگەکانی تریس هێرماناس له‌پیرۆ
تاڤگەکانی ترێس هێرماناس لەڕوی بەرزییەوە سێیەم بەرزترین تاڤگەن لەجیهاندا کە بەرزییەکەیان دەگاتە 914 مەترو دەکەونە ناو پارکی بەناوبانگی ئۆتیشی لەناوچەی جونین.



تاڤگەکانی ئۆڵۆ ئۆپینا له‌هاوای
تاڤگەکانی ئۆڵۆ ئۆپینا دەکەونە سەرەوەی هەڵدێرە کەنارییەکانی دورگەی مۆلۆکای لەهاوای، بەڵام تەنها لەناو زەریا یان لەئاسمانەوە دەبینرێن، بەرزییەکەشیان دەگاتە 900 مەتر.



تاڤگەکانی یومبیلا له‌پیرۆ
ئەو تاڤگەیە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی جیۆسبێس لەناوچەی ئەمازۆنی پیرۆڤیان، بەرزییەکەی دەگاتە 896 مەتر لەچیای ئەندێز لەپیرۆی ڕۆژهەڵات، هەروەک بەکۆردیلێرا ئۆرینتاڵیش ناسراوە.



تاڤگەکانی ڤینۆڤۆسەن له‌نەرویج
درێژترین تاڤگەن لەئەوروپاو بەرزییەکەیان دەگاتە 865 مەتر، دەکەوێتە گوندی ساندالسورا لەنەرویج، بەشێکیشە لەڕوباری ڤینۆ کە لەچیای ڤیگنی ڤلێتەوە سەرچاوە دەگرێت.



و: ئاکۆ ئاڵی