وادەیەکی نوێ بۆ کشانەوەی ئەمریکا لەعێراق دیاریکرا

عیراق

16/09/2021‌ 3122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەیەکی نوێ ئاشكراده‌كات له‌باره‌ى کشانەوەی هێزه‌كانى ئەمریکا لەعێراق، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "تا کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لەعێراق بونی نامێنێت".


بەدر زیادی ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگرییە دەڵێت:"سەرەتای مانگی داهاتوو ئەمریکا دەست بەکشانەوە لەعێراق دەکات‌و پڕۆسەکە تاکۆتایی ساڵ بەدەوامدەبێت".

بەوتەی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، "تا کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لەعێراق بونی نامێنێت".

دەربارەی چارەنوسی ئەمریکا لەعێراق لەپاش کشانەوەی سه‌ربازه‌كانى، ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ده‌ڵێت:"هەرکاتێک عێراق پێویستی بەهاوکاریی ئەمریکا بێت داوایدەکات، بەڵام هیچ هێزێکی ئەمریکی لەعێراق بونی نامێنێت".

چاودێرانى سیاسى پێیانوایه‌، کشانەوەی ئەمریکا لەعێراقدا یەکێکە لەوبابەتە هەستیارو کاریگەرانەی کە لێکەوتەی دەبێت لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی نەک لەهەرێم‌و عێراقدا، بەڵکو ناوچەکەش بەدەرنابێت لەکاریگەری هەنگاوێکی لەو شێوازە، چونكه‌ پێیانوایه‌، باڵاده‌ستى میلیشیاكان عێراق به‌ره‌و گێژاوێكى گه‌وره‌ى سیاسى ده‌به‌ن.