شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان واده‌ى كردنه‌وه‌ى باره‌گاى خۆیان له‌قه‌زاى مه‌خمور ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "سێشه‌ممه باره‌گا ده‌كه‌ینه‌وه".
كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌میدیاى حزبه‌كه‌ى وتوه، "ڕۆژی سێشه‌ممه‌ى داهاتوو كه ڕۆژی بانگه‌شه‌ی فه‌رمییه له‌سنوره‌كه‌مان، به‌مه‌راسیمێكی گه‌وره كه هاوتابێت له‌گه‌ڵ پێگه‌و مێژویی پارتی، باره‌گای لقی 23ی مه‌خمور ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"سنوری لقی 23ی قه‌ره‌چوغ، خاوه‌نی سنورێكی فراوانه، بۆ هه‌ڵبژاردن، كه سه‌ر به‌بازنه‌كانی هه‌ولێرو ده‌شتی هه‌ولێرو كه‌ركوك‌و یه‌كی نه‌ینه‌وایه، بۆ هه‌موو بازنه‌كان كاندیدمان هه‌یه، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوش باره‌گای پارتی له‌و سنوره‌دا ده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "له‌سنوری بازنه‌ی (مه‌خمور- حه‌مدانییه)، دوو كاندید هه‌ن كه پێشتریش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بون، دوباره كاندید كراینه‌وه، كوردستانیان له‌مه‌خمور دڵگه‌رمن بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن".
له‌دواى ڕوداوه‌كانى 16ی ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 له‌سنورى شنگال‌و كه‌ركوك‌و مه‌خمور پارتى كشایه‌وه‌و تائێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.